ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م کلیپە نوێکەی میکائیل و براکەی
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی November 04 2012 16:16:29
 دوای بڵاوبوونەەی نوێترین کلیپی هونەرمەند “میکائیل” لەگەڵ “شوانە”ی برای بە لۆگۆی کۆمپانیای “سولی میدیا”، کۆمپانیای “هاما” خۆی بە خاوەنی بەرهەمەکە دەزانێت

کۆمپانیای هاما بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “ئێمە سەرمان لەو بڵاوکردنەوەی کلیپەکە بە لۆگۆی کۆمپانیای “سولی میدیا” سوڕماوە،


سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که













کلیپە نوێکەی میکائیل و براکەی کێشە لە نێوان دوو کۆمپانیا دروست دەکات

دوای بڵاوبوونەەی نوێترین کلیپی هونەرمەند “میکائیل” لەگەڵ “شوانە”ی برای بە لۆگۆی کۆمپانیای “سولی میدیا”، کۆمپانیای “هاما” خۆی بە خاوەنی بەرهەمەکە دەزانێت.

کۆمپانیای هاما بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “ئێمە سەرمان لەو بڵاوکردنەوەی کلیپەکە بە لۆگۆی کۆمپانیای “سولی میدیا” سوڕماوە، هاوکات دەرهێنەری کلیپەکە واتە “بڕیار فەتاح” بە دروستکەری سەرەکی کێشەکە دەزانین، چونکە ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە کە هەر کلیپێک ئەو دروستی بکات دەبێت لۆگۆی کۆمپانیاکەمانی بەسەرەوە بێت، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت”.

هەر لە درێژەی وتەکانی کۆمپانیای “هاما” دەڵێت “بڕیار فەتاح سەرجەم پێداویستییەکانی کۆمپانیاکەی ئێمەی بەکارهێناوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو کلپپە، هاوکات ئێمە ماوەی زیاتر لە ٣ مانگە لە فەیسبووک رێکلام بۆ ئەو کلیپە دەکەین بۆ کەس خۆی نەکردە خاوەنی ؟!”.

هاوکات کۆمپانیای “سولی میدیا” دەڵێت “ئەو کلیپە موڵکی ئێمەیە و ئێمە بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستمان لەگەڵ دەرهێنەر “بڕیار فەتاح” واژوو کردووە، ناوبراویش سەرجەم مافەکانی خۆی لە ئێمە وەرگرتووە”.

ئەو کۆمپانیایە زیاتر دەڵێت “ئێستا ئەو کلیپە لەسەرجەم کەناڵە راگەیاندنەکان بە لۆگۆی ئێمە بڵاودەکرێتەوە، شەیرکردنی ئەو کلیپەش بە لۆگۆی کۆمپانیای “هاما” لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا پێشێلکردنی مافەکانی ئێمەیەو ئەگەر بەردەوامی هەبێت رێگەی یاسایی دەگرینە بەر”.