ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م رێگە نادرێت پەیکەری “ئەحمەد سالار” لە باخی گشتی سلێمانی دابندرێت
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی November 04 2012 15:51:22
 شارەوانی سلێمانی مۆڵەتی بە دانانی پەیکەری شانۆڤانی کورد “ئەحمەد سالار” نەدا کە لە باخی گشتی شارەکە دابندرێتلەو بارەیەوە پەیکەرساز “چێنەر نزار” “ماوەیەکە زۆرە چاوەڕێی مۆڵەتی شارەوانی سلێمانی دەکەین بۆ ئەوەی پەیکەری مامۆستا “ئەحمەد سالار” لە باخی گشتی سلێمانی
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که











رێگە نادرێت پەیکەری “ئەحمەد سالار” لە باخی گشتی سلێمانی دابندرێت

شارەوانی سلێمانی مۆڵەتی بە دانانی پەیکەری شانۆڤانی کورد “ئەحمەد سالار” نەدا کە لە باخی گشتی شارەکە دابندرێت.

لەو بارەیەوە پەیکەرساز “چێنەر نزار”   “ماوەیەکە زۆرە چاوەڕێی مۆڵەتی شارەوانی سلێمانی دەکەین بۆ ئەوەی پەیکەری مامۆستا “ئەحمەد سالار” لە باخی گشتی سلێمانی دابنێین، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و شارەوانی سلێمانی مۆڵەتی پێ نەداین”.

زیاتر گوتی “من و مامۆستا ئەحمەد سالار هاوڕاین لەسەر ئەوەی پەیکەرەکە لە باخی گشتی دابنرێت، بەڵام بەهۆی پێنەدانی مۆڵەت بڕیارماندا پەیکەرەکە ببەینە شاری هەولێر و لە بەردەم هۆڵی رۆشنبیری ئەو شارە دابنرێت”.