ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م لەنجە گۆرانییەکی ماملێ نوێ دەکاتەوە
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی November 04 2012 15:40:17
 لەنجە، کە خانمە گۆرانیبێژێکی کوردەو لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، گۆرانی “لالە بەدەستان”ی محەمەدی ماملێ بەشێوازێکی مۆدێرین نوێ دەکاتەوەگۆرانی “لالە بە دەستان” کە میلۆدییەکەی لە لایەن هونەرمەندی گەورەی کوردی “محەمەدی ماملێ” ئامادەکراوەو تێکستەکەی “هاشمی نانەوا زادە
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که












لەنجە گۆرانییەکی ماملێ نوێ دەکاتەوە

لەنجە، کە خانمە گۆرانیبێژێکی کوردەو لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، گۆرانی “لالە بەدەستان”ی محەمەدی ماملێ بەشێوازێکی مۆدێرین نوێ دەکاتەوە.

 “گۆرانی “لالە بە دەستان” کە میلۆدییەکەی لە لایەن هونەرمەندی گەورەی کوردی “محەمەدی ماملێ” ئامادەکراوەو تێکستەکەی “هاشمی نانەوا زادە” نووسویەتی و لە سەردەمی خۆیدا لە لایەن ماملێ گوتراوە، بەشێوازێکی مۆدێرن نوێ دەکەمەوە”.

زیاتر گوتی “ئەم گۆرانییە کاری دابەشکردنی لە لایەن “زانا تار” بۆ ئەنجامدراوەتەوە، هاوکات لە ستۆدیۆیەکی پڕۆفیشناڵ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا تۆمارکراوە، کاری دەرهێنانیشی لە لایەن دەرهێنەرێکی بەتوانا ئەنجام دەدرێت کە کاری بۆ چەندین فیلمی سینەمایی ئەنجامداوە”.