ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م واز لە پێشکەشکاری ناھێنێ
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی October 17 2012 13:15:43
 خانمە ئەکتەر و پێشکەشکار ھەژان ھێرش رایگەیاند، واز لەپێشکەشکاری ناھێنێ و لەوانەیە ساڵێکی دیکە دووبارە لەکەناڵی کوردسات بەپڕۆگرامێکی دیکە دەربکەوێتەوە.

لەو بارەیەوە ھەژان ھێرش بە(سڤیل)ـی راگەیاند "لەبەرئەوەی من


سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
















 واز لە پێشکەشکاری ناھێنێ

خانمە ئەکتەر و پێشکەشکار ھەژان ھێرش رایگەیاند، واز لەپێشکەشکاری ناھێنێ و لەوانەیە ساڵێکی دیکە دووبارە لەکەناڵی کوردسات بەپڕۆگرامێکی دیکە دەربکەوێتەوە.

لەو بارەیەوە ھەژان ھێرش بە(سڤیل)ـی راگەیاند "لەبەرئەوەی من قوتابی قۆناغی چواری کۆلێژی راگەیاندنم، راگەیاندن دەبێتە پیشەی سەرەکیم، نواندنیش وەکو حەزێکی خۆمە، من قوتابی ئەوائیلم، ئینشاڵڵا ساڵێکی دیکە دەبم بەمامۆستای زانکۆ". ھەژان ئاشکرایکرد خۆی و دەروون گێژەنی ھاوسەری، کە سەرپەرشتیار و دەرھێنەری بەرنامەی ٣step بوو، ھەردووکیان بەگڕێبەست لەکەناڵی کوردسات بوون و گوتیشی "بەڵام من لەپێشکەشکاری بەردەوام دەبم و لەوانەیە لەرەمەزانی داھاتوودا لەکەناڵی کوردسات ھەمان بەرنامەی ٣step پێشکەش بکەمەوە یان بەرنامەیەکی زۆر باشتر لەوبێت".