ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م چۆپی ٢٥ دەفتەر و نازدار ٨ دەفتەر و ھانی ٥ دەفتەر و لۆکە دەفتەرێک دۆلاریان وەرگرتووە
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی July 08 2012 15:02:42

 ئێستا ھونەرمەندانی کوردستان خەرجی بەرھەمھێنانی ئەلبووم و کلیپەکانیان بەریکلامکردنی کۆمپانیا بارزگانییەکان دەستدەخەن، زۆربەی ھونەرمەندان و ئەستێرەکان لەبەرامبەر پارەیەکی زۆردا ریکلامیان کردووە، تائێستاش


سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که











چۆپی ٢٥ دەفتەر و نازدار ٨ دەفتەر و ھانی ٥ دەفتەر و لۆکە دەفتەرێک دۆلاریان وەرگرتووە
ئێستا ھونەرمەندانی کوردستان خەرجی بەرھەمھێنانی ئەلبووم و کلیپەکانیان بەریکلامکردنی کۆمپانیا بارزگانییەکان دەستدەخەن، زۆربەی ھونەرمەندان و ئەستێرەکان لەبەرامبەر پارەیەکی زۆردا ریکلامیان کردووە، تائێستاش

لەنێو ھونەرمەندانی کورد چۆپی فەتاح زۆرترین پارە و کریستاڵ کەمترین پارەیان لە ریکلامکردنەکانیان وەرگرتووە.سەرەتا چەند ھونەرمەندێکی میللی ریکلامکردنیان لەکوردستان دەستپێکرد، دواتر ئەکتەری کۆمیدی ئەیام ئەکرەم ناسراو بە شەمۆ لە ھەولێر ماوەیەکی زۆر لەریکلامکردن کەلوپەلەکانی وەک سەلاجە، موبەریدە و تەلەفزیۆن و سەتەلایت بەردەوام بوو، دواتر چەند ئەکتەرێکی تری فیلمە کۆمیدییەکانی بازاڕ بەریکلامکردنی خواردەمەنیەکانی وەک دۆشاوی تەماتە و ماست و پەنیر و تەعین دەستیان پێکرد، ھەموو ئەو ریکلامانە بڕی پارەکەی لە ٥٠٠ دۆلار تاوەکو ١٠٠٠ دۆلارە، تائێستاش بەردەوامن. بەڵام ھەموو ئەوانە لەنێو ھونەرمەندان پێیان دەگوترێ "ریکلامی بچووک". یاخود ریکلامی "فەقیران". ھەروەھا لەم چەند ساڵەی دوایشدا جۆرە ریکلامێکی تر دەستی پێکرد کە پێی دەگوترێ ریکلامی "خواپێداوەکان". کە ھەر یەک لە "چۆپی فەتاح، ھەردی سەلاح، نازدار، ماھیر حەسەن، ھەڤاڵ ئیبراھیم، نازدار، ھانی" لە ریکلامی خوا پێداوەکانن، بەڵام لەو ریزبەندی وەرگرتنی زۆرترین پارەی ریکلام، تائێستا چۆپی فەتاح زۆرترین و کریستاڵیش کەمترینە.
چەندین ھونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب و جیھانی ریکلامیان بۆ کۆمپانیا بازرگانییەکان کردووە، ھەیفا و نانسی و تامر حوسنی بۆ بیبیسی "کۆکا کۆلا" کردووە، ھەروەھا نەجوا کەرەم بۆ دەرمانی جوانکاری "مکیاژ" ھەروەھا حەسنا و نەجوا کەرەم بۆ کۆمپانیای "بیت ئەزیا لوبنانی".
لەکوردستان تەنیا چەند ھونەرمەندێک ریکلامی گەورەیان کردووە، چۆپی فەتاح بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە بەپێی گرێبەستێکی نێوانیان، چوار ساڵ ریکلامی بۆ ئاسیاسێڵ دەکات، بەپێی سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای ئاسیاسێڵ تەنیا سێ مانگ ماوەی گرێبەستەکەیان ماوە، بەڵام ئاسیاسێڵ ئامادە نییە گرێبەستەکە نوێ بکاتەوە، لەبارەی پارەی گرێبەستەکەی چۆپی لەگەڵ ئاسیاسێڵ ئاشکرا کرد و گوتی "ئاسیاسێڵ ساڵی بڕی ٢٥ دەفتەر دۆلاری داوەتە چۆپی فەتاح". ئەم سەرچاوەیە گوتیشی "بەڵام لەبەر دوو ھۆکار ئاسیاسێڵ گرێبەستەکە نوێ ناکاتەوە، یەکەم لەبەرئەوەی چوار ساڵە ھەر چۆپی بووە، دووەم لەبەرئەوەی چۆپی زۆر لە کلیپ و کۆنسێرت دەرکەوتووە". ئەو سەرچاوەیەی ئەوەشی بۆ (سڤیل) ئاشکرا کرد "لەوانەیە ئەمساڵ ئاسیاسێڵ گرێبەست لەگەڵ ھانی ببەستێت و بۆ دوو ساڵی داھاتوو ھانی وەجھی ئاسیاسێڵ بێت، ھەروەھا بڕی پارەکەش ھەر ئەو پارەیەیە، کە بە چۆپی دراوە".
ھانی مانگی بەپێی رێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای "بەھار" ریکلامێکی ڤیدیۆیی بۆ برنجی ئەحمەد و چای ئەحمەد کردووە، کە ھێشتا بڵاونەکراوەتەوە، بەپێی گرێبەستەکە ھانی بۆ دوو ریکلامی برنجی ئەحمەد پێنج دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە، ھەر ماوەیەکی تر دوو ریکلامی تر بۆ چای ئەحمەد دەکات. ھانی بۆی نییە تاوەکو دوو ساڵ ریکلام بۆ ھیچ کۆمپانیایەکی خواردەمەنی بکات، بەڵام دەتوانێ ریکلام بۆ خانووبەرە و کۆمپانیای تەلەفۆن و شتەکانی تر بکات، جگە لەخواردەمەنی.
ھەروەھا کۆمپانیای sardar car خەرجیەکانی ھەموو ئەلبوومەکەی ھەردی سەلاحی دابینکرد، کە لەساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکراوەیە بەناوی "تۆبە" کە خەرجی ئەلبوومەکە و ئەنجامدانی کلیپێک بە بڕی سێ دەفتەر دۆلار دەخەملێنرێت، لەبەرامبەر ئەوەشدا ھەردی سەلاح ریکلامێکی بۆ کۆمپانیای ناوبراو کرد، بەڵام ھەر ئەو ریکلامە بوو، دووبارە نەکرایەوە.
ئەکوا تارین و ھەڤاڵ ئیبراھیم رێکەوتن لەسەر دوو دەفتەر دۆلار لەسەر یەک ریکلام، ئەوە بەپێی قسەی کەسێکی نزیک لەھەڤاڵ ئیبراھیم، بەڵام بەپێی رێکەوتنەکە ھەڤاڵ بۆی ھەیە بۆ ھەر شوێنێکی تر ریکلام بکات. جگە لەوەش ئەمساڵ ھەڤاڵ ئیبراھیم گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای مارسیدس ئیمزا کردووە بۆ سپۆنسەرکردنی بڵاوبوونەوەی نوێترین ئەلبوومی، کە ئەمساڵ بڵاودەبێتەوە، بەڵام تائێستا دیار نییە پارەی سپۆنسەرەکە چەندە.
لەسلێمانی زۆرترین کۆمپانیا بازرگانییەکان چاویان لەسەر ئەکتەری کۆمیدی ماھیر حەسەنە ریکلام بۆ شتومەکەکانیان بکات، چونکە ماھیر ئەکتەرێکی خۆشەویستی شاری سلێمانیە و خاوەن جەماوەرێکی زۆرە. ساڵی رابردوو ماھیر حەسەن چەند ریکلامێکی ئەنجامدا، بۆ گوندی ئەڵمانی و سەلاجەی پرۆفیلۆ، تائێستا ماھیر ئاشکرای نەکردووە بۆ ئەو دوو ریکلامە چەندی وەرگرتووە، بەڵام لەچاوپێکەوتنێکی پێشووی لەگەڵ (سڤیل) لەبارەی ریکلامەوە گوتی "من تائێستا لە دەفتەرێک دۆلار کەمتر ریکلامم نەکردووە، ھیوادارم ھەر ھونەرمەندێک ئەگەر ناوبانگیان ھەیە لەم پارەیە کەمتر نەیکەن".
ساڵی پار لۆکە لەگەڵ کۆمپانیای "ھامە" گرێبەستێکی ئیمزا کرد بۆ ریکلامکردنی برنجی مەحموود، زۆر لەنێو ھونەرمەندان و راگەیاندنەکان وا باس لۆکە بۆ ریکلامەکە پارەیەکی زۆری وەرگرتووە، بەڵام تەنیا حەفتا وەرقە بوو، ئێستا لۆکە ریکلامێکی تری بۆ ھەمان برنجی مەحموود کردووە، کە ھێشتا بڵاونەکراوەتەوە  بە دەفتەرێک دۆلار.
ھەروەھا لەکۆتایی ساڵی رابردوو نازدار ریکلامێکی بۆ کۆمانیای تەلەفۆنی زین ئەنجامدا، کە بۆ دوو ساڵە، ھەندێک قسە ھەیە دەگوترێ ٤٠ دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە، بەڵام قسەی ئێستا کە لەچەند کەسێکی نزیکی ھونەرمەند نازدار باسکراوە، ساڵی ھەشت دەفتەر دۆلار وەردەگرێ لەگەڵ کلیپێک بۆی.
کچە گۆرانیبێژ کریستاڵ لەدوو مانگی رابردوو کلیپێکی بۆ ئەنجامدرا بەناوی "چییە" بەخۆڕایی، کە کلیپەکە بە ٣٠ وەرەقە دەخەملێنرێت، لەبەرامبەردا کریستاڵ ریکلامێکی بۆ رۆنی زەیت ئەنجامدا، بەمەش کریستاڵ دەبێتە خاوەنی کەمترین پارە، کە لە ریکلام دا وەریگرتووە.