ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م گوگوش
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی June 24 2012 13:37:07
 خانمە هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی “گوگوش” رایدەگەیەنێت، لە دوای رووخانی رژێمی شا لە ئێران زیندانی کراوەو دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەر، دواجاریش بەهاوکاری چەند کوردێک ئێرانی بەجێهێشتووە
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که












 گوگوش: لە ئێران”دا دەست درێژیم کرایە سەر، بەهاوکاری چەند کوردێک هەڵاتم بۆ ئەمەریکا
خانمە هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی “گوگوش” رایدەگەیەنێت، لە دوای رووخانی رژێمی شا لە ئێران زیندانی کراوەو دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەر، دواجاریش بەهاوکاری چەند کوردێک ئێرانی بەجێهێشتووە.

گوگوش لە دیمانەیەکی تایبەتیدا دەڵێت “لەو کاتەی رژێمی شای ئێران لە ناوچوو من لە ئەمەریکا بووم بۆ سازکردنی کۆنسێرت، کە هەواڵەکەم پێگەشت و پێیان گوتم ئێران کەوتۆتە دەست رژێمێکی ئیسلامی لە خۆمەوە تووشی نەخۆشییەکی دەروونی گەورە بووم”، هەفتەنامەی (باس) بڵاویکردۆتەوە.

زیاتر دەڵێت “لەو کاتە رژێمی نوێ بڕیاری دەستگیرکردنی سەرجەم هونەرمەندانی ئێرانی دا، کەسوکارم پێیان گوتم کە نەگەڕێمەوە ئێران، ئەوە بوو بە ناچاری لە لۆس ئەنجلۆس چوومە کالیفۆڕنیا و بۆ ماوەیەک لەوێ جێگیر بووم، دواتر بڕیارێکی بەپەلەم دا کە بگەڕێمەوە نیشتمان، سەرەتا لە فڕۆکەخانە رێزیان لێ گرتن بەڵام هەر کە گەشتمە ماڵەوە هێزی ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی هاتن و دەستگیریان کردم و دواتر ئازاد کرام بەڵام بەردەوام بانگیان دەکردمەوە بە بیانووی پرسیار کردن و هەڕەشەیان لێ دەکردم کە نابێ ئیتر گۆرانی بڵێم”.

ناوبراو ئەوەش ناشارێتەوە، کە لە کاتی لێپێچینەوە چەندین جار ئیهانە کراوەو تەنانەت دەست درێژی سێکسیشی کراوەتە سەر، وەک خۆی دەڵێت “دەست درێژی و ئیهانەی زۆریان کردم، هەموو مانگ جارێک بانگیان دەکردم و بە دڵی خۆیان هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکردم، دواجار بەهاوکاری چەند کوردێکی دانیشتووی ئێران کە لە رووی رێ نیشاندان و پارە هاوکاریان کردم توانیم ئێران بە جێ بهێڵم و بچمە ئەمەریکا”.

گوگوش لە ساڵی ١٩٥٠ لە تەهرانی پایتەختی ئێران لە دایکبووە، یەکێکە لە ناسراوترین هونەرمەندە ئێرانییەکان.