ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م ئه‌ڤین ئاسۆ: ناسینی ئارامۆ چانسێكی گه‌وره‌ی ژیانم بوو
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی June 24 2012 13:24:17
 خانمە پێشکەشکار و بەرێوەبەری پێشووی هەردوو کەناڵی ئاسمانی “کۆڕەک” و “کەناڵ چواڕ” رایگەیاند، کە ئارامۆ شانسێکی گەورەی ژیانی بووەو خوا پێی بەخشیوە.ئەڤین ئاسۆ دەڵێت ” من هه‌میشه‌ خه‌ونی پێشكه‌وتن و هه‌نگاوی باشترم هه‌بووه‌و هه‌یه‌، ئه‌سته‌م بوو بتوانم به‌ته‌نیا
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که












ئه‌ڤین ئاسۆ: ناسینی ئارامۆ چانسێكی گه‌وره‌ی ژیانم بوو

خانمە پێشکەشکار و بەرێوەبەری پێشووی هەردوو کەناڵی ئاسمانی “کۆڕەک” و “کەناڵ چواڕ” رایگەیاند، کە ئارامۆ شانسێکی گەورەی ژیانی بووەو خوا پێی بەخشیوە.

ئەڤین ئاسۆ دەڵێت ” من هه‌میشه‌ خه‌ونی پێشكه‌وتن و هه‌نگاوی باشترم هه‌بووه‌و هه‌یه‌، ئه‌سته‌م بوو بتوانم به‌ته‌نیا كاربكه‌م. یه‌كێك له‌ چانسه‌ گه‌وره‌كانم كه‌ له‌ ژیاندا خوا پێی به‌خشیم ناسینی ئارامۆ بوو، قه‌رزاری باشییه‌كانی ئارامۆم كه‌ توانی زیاتر له‌ خه‌ونه‌كانم بێنێته‌ دی له‌ خۆشی و ناخۆشی له‌گه‌ڵم بووه‌و ئه‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵی ده‌رخستنی تواناكانی منی داوه‌، به‌شێكی گه‌وره‌و سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا ئه‌ڤین ئاسۆم و خه‌ڵكی ده‌مناسن و ئاستی كاركردنم باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ئازایه‌تییه‌كه‌ی ئارامۆیه‌ ” خەندان بڵاویکردۆتەوە.

ئەڤین ئاسۆ لە سەرەتای دەرکەوتنی بە چەند بەرنامەیەک لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس ناسرا، دواتر وەک بەرێوەبەری کۆڕەک و کەناڵ چوار دەست بەکار بوو، لە ئێستاشدا بەپێی زانیارییەکانی (کوردمیلۆدی) ناوبراو خەریکی کارکردنە لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی “کوردماکس”.