ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م شەمۆ واز لە هونەر دەهێنێت و شفتی دەفرۆشێت
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی June 24 2012 13:19:24
 هونەرمەند و ئەکتەری کۆمیدی شاری هەولێر “ئەیام ئەکرەم” ناسراو بە “شەمۆ” رایگەیاند، کە ناوبراو واز لە کاری هونەری دەهێنێت و دەست بە شفتی فرۆشتن دەکاتئەیام ئەکرەم لە میانەی دیمانەیەکی تایبەتیدا، گلەیی خۆی لە رەوشی ئێستای هونەری کوردی دەربڕی
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که















شەمۆ واز لە هونەر دەهێنێت و شفتی دەفرۆشێت

هونەرمەند و ئەکتەری کۆمیدی شاری هەولێر “ئەیام ئەکرەم” ناسراو بە “شەمۆ” رایگەیاند، کە ناوبراو واز لە کاری هونەری دەهێنێت و دەست بە شفتی فرۆشتن دەکات.

ئەیام ئەکرەم لە میانەی دیمانەیەکی تایبەتیدا، گلەیی خۆی لە رەوشی ئێستای هونەری کوردی دەربڕی و گوتی “بەداخەوە کە هونەرمەند لە وڵاتێکی ئاوادا لە ژیانێکی کۆڵەواری بژی، خۆ ئێرە سۆماڵ و ئەفەریقا نییە”.

هەر لە درێژەی دیمانەکەیدا ناوبراو گلەیی خۆی دەردەبڕی و دەڵێت “سەدا شار بە ناوی جۆراوجۆر دروست دەکرێت، ئێواران سیتی و بەیانیان سیتی و شار سیتی و مامز سیتی، بەڵام تا ئێستا شارێک بەناوی هونەرمەندان سیتی دروست نەکراوە بۆ ئەوەی خانوو بە بەلاش نا بەڵکو بە نرخێکی گونجاو و بە قیست بداتە هونەرمەندان و دڵیان خۆش بکات”.

ئەیام ئەکرەم ئەوەش دەڵێت، کە بڕیاری داوە واز لە کاری هونەری بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر پیشە کۆنەکەی کە مامۆستایەتییە، هاوکات دەیەوێت لە هاویندا پیکەبێک بکڕێت و شوتی بفرۆشێت، وەک خۆی دەڵێت “بەم نێزیکانە دەمبینن پیکەبێک دەکڕم و دەست بە شفتی فرۆشتن دەکەم