ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م ئەو کەسەی حەسەن زیرەکی بردە ئێزگەی “بەغدا”
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی June 24 2012 13:15:47
 ئەو کەسەی کە لە سەردەمی خۆیدا، هونەرمەند “حەسەن زیرەک”ی بردە ئێزگەی بەغدا، چەند بیرەوەرییەکی خۆی و حەسەن زیرەک تایبەت بۆ (کوردمیلۆدی) دەگێڕێتەوەرەسول حەسەن ئاغا لە ساڵی ١٩٥٤ بووە ئەندام پەرلەمانی عێراق، کە لە
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

















ئەو کەسەی حەسەن زیرەکی بردە ئێزگەی “بەغدا”
ئەو کەسەی کە لە سەردەمی خۆیدا، هونەرمەند “حەسەن زیرەک”ی بردە ئێزگەی بەغدا، چەند بیرەوەرییەکی خۆی و حەسەن زیرەک تایبەت بۆ (کوردمیلۆدی) دەگێڕێتەوە.

رەسول حەسەن ئاغا لە ساڵی ١٩٥٤ بووە ئەندام پەرلەمانی عێراق، کە لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵی دووەم گەنجترین ئەندام پەرلەمان و نوێنەری ناوچەی پشدەر بووە.

رەسول حەسەن ئاغا، لە لێدوانێکی تایبەت بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “بەر لەوەی ماڵم بچێتە بەغدا لە هۆتێل “شمال کەبیر” بووم، ئەو کاتە مام جەلال لەگەڵ خزمێکی خۆمان بەناوی “خدر سلێمان ئاغا” خەریکی خوێندن بوون لە بەغدا، منیش زوو زوو سەردانم ئەکردن، جارێکیان مام خدر پێی گوتم، کورێکی گەنجی ئێرانی هەیە و دەنگی زۆر خۆشە و کاری شاگردی چایخانەیە، ئەگەر بتوانم هاوکاری بکەم و بیبەمە ئێزگەی بەغدا و دایبمەزرێنم”.

زیاتر گوتی “مام خدر ئەو گەنجەی هێنایە لام کە حەسەن زیرەک بوو، بیرمە گۆرانی “کیژان دەچنە مێر گوڵان”ی بۆ گوتم و دەنگیم زۆر پێ خۆشبوو، منیش دۆستایەتیم لەگەڵ “عەلی مەردان و عادل بابان” هەبوو کە لە ئێزگەی بەغدا کاریان دەکرد، ئەوەبوو رۆژێک بردم بۆ ئێزگەی بەغدا بەڵام پێم گوت کە نابێ لای کەس بڵێت کێ منی بردووە چونکە ئەو کات حسابێکی زۆر عەشایەری دەکرا و گۆرانی گوتن زۆر عەیبە بوو”.

حەسەن ئاغا ئەوەش دەڵێت “ئەوە یەکەمین جارە من بۆ میدیا ئەو راستییە ئاشکرا دەکەم، حەسەن زیرەکیش چەندین جار پرسیاریان لێکردووە ئەو وتوویەتی بەهۆی کوردێکەوە چومەتە ئێزگەی بەغدا کە داوای لێکردووم ناوی نەهێنم، بەڕاستی ئەو وەعدەکەی خۆی پاراست”.

“لە ئێزگەی بەغدا تاقیکردنەوەیان کرد و دەنگیان زۆر پێ خۆش بوو، ئەوەبوو دایانمەزراند بۆ ئەوەی هەفتانە چوار گۆرانی بڵێت و لە ئیشەکەی خۆشی بەردەوام بێت، دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ کە شۆڕشی کوردستان دروست بوو من ئاگام لێی نەماو گەڕامەوە کوردستان”.


ئه‌م هه‌واله‌ له‌ کورد میلۆدیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌