ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م تورکیا: دوای ١٣ ساڵ Ù„Û• مردنی “ئەحمەد کایا” خەڵات دەکرێت
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی June 24 2012 13:11:38
 سەباح”ی توركیاییبڵاوی كردەوە كە دوای 13 ساڵ كۆمەڵەی رۆژنامەوانانی هونەریی توركیا بڕیاری داواكردنی لێبوردنی لە ئەحمەد كایا هونەرمەندی كۆچكردووی كورد داوە.بەپێی رۆژنامەكە وێڕای داوای لێبوردن، كۆمەڵەكە بڕیاری رێزلێنانی كایای داوە و
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که













تورکیا: دوای ١٣ ساڵ لە مردنی “ئەحمەد کایا” خەڵات دەکرێت

سەباح”ی توركیاییبڵاوی كردەوە كە دوای 13 ساڵ كۆمەڵەی رۆژنامەوانانی هونەریی توركیا بڕیاری داواكردنی لێبوردنی لە ئەحمەد كایا هونەرمەندی كۆچكردووی كورد داوە.

بەپێی رۆژنامەكە وێڕای داوای لێبوردن، كۆمەڵەكە بڕیاری رێزلێنانی كایای داوە و روونی كردەوە كە ئومێد یەلمازی سازلێدەر لە تیپی كایا خەڵاتی رێزلێنانەكە لە رۆژنامەوان ساواش ئای وەردەگرێ.

رۆژنامەكە لە گۆڵتان كایا هاوسەری ئەحمەد كایای گواستەوە كە هاوسەرەكەی شایەنی رێزلێنانە، چونكە ژیانی خۆی بۆ میوزیك و هونەر تەرخان كرد و ئاماژەی كرد، ماوەی دوو ساڵە كۆمەڵەكە تاوتوێی خەڵاتكردنی كایا دەكا.

ئەحمەد كایا لەدایكبووی ساڵی1957 لە ماڵاتیایە و لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتی هونەرمەندی ساڵ لە 1999 رای گەیاند كە ئەلبوومێكی نوێی بەڕێوەیە كە گۆڕانییەكی كوردی لەخۆ دەگرێ و كلیپیشی دەكا و لە یەكێك لە كەناڵەكان دێتە بڵاو كردنەوە، ئەوەش بووە مایەی توڕەیی ئامادەبووان و جوێن پێ دانی و پێدادانی ئەو شتانەی لە هۆڵەكەدا بوون بە كایا، بۆیە هەر دوای ئەوە توركیای جێ هێشت و چووە پاریس تا مردنی لە 16ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2000