ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م (ئەیوب عەلی) گەڕاوەتەوە كوردستان و كەناڵەكانیش پێشوازی لێ دەكەن
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی June 21 2012 20:44:19

 ئەیوب عەلی) ماوەی سێ ڕۆژ دەبێت گەڕاوەتەوە كوردستان و ئامانجی سەردانی ئەمجارەیشی بۆ سازكردنی چەند بەرنامەیەكی هونەرییە لە تیڤییەكاندا.هاوكات دوای ئەنجامدانی كارە هونەرییەكانیشی وا بڕیارە (ئەیوب) بۆ ماوەیەك میوانی هەموو كەس و كار و دۆستانی بێت و پاشان بگەڕێتەوە وڵاتی بەریتانیا


سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
















(ئەیوب عەلی) گەڕاوەتەوە كوردستان و كەناڵەكانیش پێشوازی لێ دەكەن
كارۆخ مەلا ئەسعەد: هونەرمەند (ئەیوب عەلی) ماوەی سێ ڕۆژ دەبێت گەڕاوەتەوە كوردستان و ئامانجی سەردانی ئەمجارەیشی بۆ سازكردنی چەند بەرنامەیەكی هونەرییە لە تیڤییەكاندا.

هاوكات دوای ئەنجامدانی كارە هونەرییەكانیشی وا بڕیارە (ئەیوب) بۆ ماوەیەك میوانی هەموو كەس و كار و دۆستانی بێت و پاشان بگەڕێتەوە وڵاتی بەریتانیا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “هەولێر” كەوتووە، (ئەیوب عەلی) لە ماوەی مانەوەیدا یەكەم هەنگاوی سازكردنی بەرنامەیەكی هونەرییە لە كەناڵی (كوردسات)، بۆیە ئێستا لەگەڵ چەند میوزیكژەنێكی شاری هەولێر سەرقاڵی پڕۆڤەكردنن و خۆی ئامادە دەكات بۆ كاتی بەرنامەكە.

زانیارییەكان ئەوەیش دەخەنە ڕوو جگە لەم بەرنامەیەی كوردسات، چەند كارێكی دیكەی هونەریانەیشی بەدەستەوە هەیە و، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا ئەو كارەیشی دەخاتە بەر دیدی گوێگرەكانی