ماڵپه‌ڕی کوردستانه‌که‌م (٣٠) گۆرانی و کلیپێکی ئامادەیە بڵاوی ناکاتەوە .
نێردراو له‌ لایه‌نPaviel له‌ ڕۆژی June 21 2012 20:29:40
 تەنیا ئیدریس) واز لەگۆرانی گوتن دەھێنێت و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ھەندەران!
ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (تەنیا ئیدریس) یەکێکە لەو ھونەرمەندانەی، کە لە ناوەڕاستی ساڵانی ھەشتاکان دەستی کردووە بەکاری ھونەری گۆرانی گوتن، ئەو ھونەرمەندە دەنگخۆشە، بە ستایلێکی ئەڤینداری کۆمەڵێک گۆرانی جوانی ھێناوەتە بەرھەم، (تەنیا) لە سەرەتای
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که














(٣٠) گۆرانی و کلیپێکی ئامادەیە بڵاوی ناکاتەوە
تەنیا ئیدریس) واز لەگۆرانی گوتن دەھێنێت و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ھەندەران!
ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (تەنیا ئیدریس) یەکێکە لەو ھونەرمەندانەی، کە لە ناوەڕاستی ساڵانی ھەشتاکان دەستی کردووە بەکاری ھونەری گۆرانی گوتن، ئەو ھونەرمەندە دەنگخۆشە، بە ستایلێکی ئەڤینداری کۆمەڵێک گۆرانی جوانی ھێناوەتە بەرھەم، (تەنیا) لە سەرەتای

ساڵانی نەوەدەکان رووی کردۆتە دەرەوەی وڵات ماوەی چەندیین ساڵ لە وڵاتی ھۆڵەندا ژیانی بەسەر بردووە، لە دیدارێکی دا بۆ خوێنەرانی "ھەولێر" تیشکی خستە سەر چەند لایەنێک لە کارە ھونەرییەکانی، بە تایبەتی بڕیاری وازھێنانی لە گۆرانی گوتن و دووبارە گەڕانەوەی بۆ دەرەوەی وڵات.

لەسەرەتای ئەو دیدارەدا ھونەرمەند (تەنیا ئیدریس) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، زۆر بێزار بووە لە کاری ھونەریی و لە کوردستان ھیچ بایەخێک بۆ ھونەر و ھونەرمەندان لە ئارادا نیە : "من زیاتر لە (٢٧) ساڵە خەریکی کاری ھونەرییم، کەچی دوای ئەوەندە ساڵە وا ھەست دەکەم ئەو تەمەنەی بۆ کاری ھونەریی تەرخانم کردبوو، بە فیرۆ رۆیشتووە، بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە ئەوەی حیسابی بۆ نەکراوە ھونەرە، ئەوەی فەرامۆش کراوە، چینی ھونەرمەندانە، ئەگەرچی بۆ ھەندێک ھونەرمەند ئەوەندە کاری باش کراوە، ئەو ھونەرمەندانە گوناھیان دەگات ئەگەر نەڵێن بۆ ئێمە ھەموو شتێک کراوە، بەڵام ئەوە تەنیا بۆ چەند ھونەرمەندێکە نەک ھەمووی!".
تەنیا ئەوەشی ئاشکرا کرد، ماوەی چەند ساڵێک لە ھەندەران خەریکی خوێندن بووە، لەبوارەکەی خۆی دا بەڵام ئێستاکە لەوەیش پەشیمان بۆتەوەو دەڵێت : "من نزیکەی (٢٠) ساڵ ژیانم لە ھەندەران بردە سەر، لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە بواری مووزیک و دەنگ و چۆنیەتی گۆرانی گوتن خوێندم، ھەموو ھەوڵێکی خوێندنەکەم بۆ ئەوە بوو شارەزاییەکی چاک پەیدا بکەم، بۆ ئەوەی خزمەتی ھونەری وڵاتەکەم بکەم، بەڵام لە ئێستادا لەوەش پەشیمان بوومەتەوە، چونکە ئەو چەند ساڵە ئەگەر لە بوارێکی دیکە  ئەو چەند ساڵە خەریکی خوێندن بومایە، دڵنیام ئێستاکە بەرھەمەکەی شتێکی باشتر دەبوو، بەڵام چونکە بۆ ھونەرەکەم بوو ھیچ سوودێکی نەبوو!".
لەبارەی ئەو بێ ئومێدیەی کە ھونەرمەند لە ئێستادا تێکەوتووە، ھۆکارگەلەکەی بۆ ئەوەش گەڕاندنەوە : "کاتێک ھاتمەوە بۆ کوردستان پرۆژەی زۆر باشم ھەبوو، بازاڕێکی ھاوچەرخم لە گەڕەکی کوردستانی شاری ھەولێر بونیات نا، کەچی بەداخەوە دوای تەواو بوونی پرۆژەکە من نەبووم بە خاوەنی ئێستاکەش پرۆژەکە ماوە ئەوەی بیەوێ سەیری بکات لەو گەڕەکە، منیش ئەو پارەی ھەمبوو لە سەر ئەو پرۆژەیە بوو بە قوربانی، ئیتر من وەک ھونەرمەندێک چی بکەم ھانا بۆ کێ ببەم و سکاڵای دڵی خۆمی لەلا باس بکەم؟!".
(تەنیا ئیدریس)ـی گۆرانیبێژ ھەر لەو دیدارەدا ئەوەشی راگەیاند بڕیاری دوورکەوتنەوەی داوەو ئەستەمە جارێکی دیکە خەریکی کاری ھونەری بێت و گوتی : "دوای ئەو ھەموو دڵشکان و بێ ئومێدیە، بڕیاڕمدا واز لە کاری ھونەریی بھێنم، چونکە ناکرێ من ئەوە چەندیین ساڵە گۆرانی دەڵێم، لەبڕی سوپاس رێزگرتن، ئیتر خەریکی ئەوەش بم لەسەر گیرفان و ئەرکی خۆم گۆرانی بەرھەم بھێنم، نەخیر ئەو کارە ناکەم تا ئەو بارودۆخە بەو شێوەیە بێت، منیش لە ئێستادا خاوەنی ماڵ و مناڵم ئەو پارەیەی لە ھونەرەکەم خەرجی دەکەم بۆ پەرەوەردەکردنی مناڵەکانم دابینی دەکەم زۆر باشترە، بۆیە من لە رێگەی رۆژنامەی "ھەولێر"ـەوە رایدەگەینم من لەم رێکەوتەوە واز لەگۆرانی دەھێنم، تا ئەو کاتەی خۆم قەناعەتەکەم دەگۆرێت، کە ئەوەشیان ئەستەمە!".
ئەو ھونەرمەندە ھەر دەبارەی دوورکەوتنەوەی لەکاری ھونەری گۆرانی گوتن، ئەوەشی راگەیاند : "من کە لە ئێستادا بڕیاری دوورکەوتنەوەم داوە، مانای ئەوە نیە بڵێن (تەنیا ئیدریس) ھیچی پێنەماوە بۆیە گۆرانی ناڵێت!، نەخێر بەڵکو لە ئێستادا نزیکەی (٣٠) گۆرانی تۆمار کراوم ئامادەیە، کە دەتوانم (٣) ئەلبومی گۆرانی لێ بەرھەم بھێنم، بە چەندیین شێوازی جیاواز و جۆراو جۆر گۆرانییەکانم بەرھەم ھێناوە، بەڵام من ئەو گۆرانیانە لای خۆم ھەڵدەگرم و با تەنیا خۆم گوێیان لێبگرم، ھەروەھا کلیپێکی زۆر جوانم لە وڵاتی ئیسپانیا وێنەگرتووە، ئەویش بڵاو ناکەمەوەو ھەلێدەگرم، داوای لێبوردنیش لەو گوێگر و ھونەردۆستانە دەکەم، کە دەنگی منیان پێخۆشەو ئەو بڕیارەی منیان بەدڵ نیە، بەڵکو ئەوە ھەڵوێستێکە، کە من دڵنیام ئەگەر بارودۆخی ھونەری گۆرانی کوردی ئاوابێت چەندیین ھونەرمەندی دیکەش ئەو بڕیاڕە دەدەن".
ھونەرمەند (تەنیا ئیدریس) ھەر لەمیانەی ئەو دیدارەدا ئەوەش رادەگەینێت : "دوای ئەوەی بەر لە دوو ساڵ بە ھەموو خۆشەویستیەک گەڕامەوە بۆ شارەکەم، بۆ ئەوەی چیتر لە غوربەت ژیان بەسەر نەبەم، بەڵام لە ئێستادا گەیشتومەتە ئەو باوەڕەی جارێکی دیکە بگەڕێمەوە دەرەوەی وڵات و چیتر ناتوانم بەرگری ئەو ھەموو خەفەت و بیرکردنەوەیە بگرم، نامەوێ چیتر خەریکی ئەو ھەموو گلەیی و قسانە بم، زۆرمان قسە کرد و پێشنیاری زۆر باشمان خستە بەردەستی لایەنی پەیوەندی دار، کەچی بەداخەوە کەس گوێی لێنەگرتین، بۆیە بڕیاڕم داوە لە داھاتوویەکی نزیکدا جارێکی دیکە لەگەڵ ماڵ و مناڵەکەم دەچمەوە بۆ ھەندەران، چونکە پێم وایە ژیان لە دەرەوە باشترە بۆ من و دەزانم کە لە کوردستان بم تووشی خەفەتی گەورەتریش دەبم!".
لە کۆتایی دا ھونەرمەندا (تەنیا ئیدریس) گوتیشی : "ھیوادارم ئەو نەگبەتییە تەنیا بۆ من بێت و ئەگەر بەتەنیا من قوربانی بم بۆ ئەو رێگایە ئاساییە، ئومێدم وایە بۆ ھونەرمەندانی دیکەی کورد ئەو نەھامەتیە نەیەتە پێشەوە!".