بیرت ده‌که‌م
مــن وا ڕاهاتــووم هه‌موو شه‌وێ بیر له تۆ بکه‌مه‌وه
دڵــم پڕه لـه‌تۆ بۆســــــــــاتێکیش له‌بیرم نــــاچـیته‌وه
لاپه‌ڕه‌ی شـــــعره‌کانیشم ڕووخســــارتی لێنیـــشتووه
کـــــــۆڵانی هه‌ر دێڕێکم خوی ناسکی تۆیان گرتووه
بیری شه‌ڕه‌کـــــــانت ده‌کــــــــه‌م که به‌بێ هۆ ده‌تکرد
تـــــا ئاشت ببیته‌وه سه‌د جـــار داوای لێبوردنم ده‌کرد
گه‌ر تاوانبار تۆش بوای هه‌ر من ده‌مگوت تاوانبــارم
بمبه‌خشه ئـــــــازیزه‌کــــــه‌م نه‌مزانــــــی شه‌رمه‌زارم
بیرت ده‌کـــــه‌م چۆن بتوانم تــــــۆم لــــــه بیر بچێته‌وه
یــــــــــــــا وێنه‌کانت لــه دیواری دڵــــــــمدا لێبکه‌مه‌وه
ئاســـــان نیه کوشتنی خۆشه‌ویسته‌که‌ت بـه‌ده‌ستی خۆت
گه‌ر بزانی چه‌ندم خۆش ئه‌وێی قه‌ت خۆش نابی له خۆت
هۆنراوه‌ی
په‌یوه‌ند ئه‌حمه‌د