AddThis Social Bookmark Button
له‌ چوار ویلایه‌تی ئه‌مریكا رێگه‌ به‌ چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زی درا، چالاكوانانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش له‌و وڵاته‌ پێیانوایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ به‌یاسایی كردنی ئه‌و
پرۆسه‌یه‌.به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ، دادگای ناوه‌ندی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زی له‌ چوار ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌م بڕیاره‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر له‌ (36) ویلایه‌تی تر بڕیاری له‌مشێوه‌یه‌ ده‌ركراوه‌.رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ چالاكوانانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ به‌یاسایی كردنی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازی له‌ ئه‌مریكا.نیۆرك تایمز ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ تائێستا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌مریكا جێبه‌جێناكرێت، به‌ڵكو له‌ (14) ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.