AddThis Social Bookmark Button
گۆرانیبێژ له‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ژنه‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌وتنه‌وه‌ی‌ گۆرانییه‌كانی‌ ماملێ‌ ناسراو دواتریش رێچكه‌ی‌ خۆی‌ گرت‌و ‌ئێستاش به‌ستایڵێكی‌ جیاوازتر گۆرانی‌ ده‌ڵێت، وه‌ك وه‌فادارییه‌كیش بۆ
ماملێ‌ ساڵانه‌ به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه‌ به‌رهه‌مێكی‌ ئه‌و نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌.ئه‌مساڵیش به‌نوێكرنه‌وه‌ی‌ گۆرانی‌ (یادم كه‌) یادی‌ ماملێ ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م گۆرانییه‌ شیعری‌ فۆلكلۆره‌و  هاشم ره‌شاده‌ت كاری‌ موزیكی‌ بۆكردووه‌و زانا تار تۆماركردنی‌ ده‌نگ‌و ئیره‌جی‌ حه‌یده‌ری‌ میكس‌و ماسترینگی‌ ئه‌م گۆرانییه‌یان كردووه‌و ئه‌مڕۆ 23/1/2015 كه‌ یادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ماملێ‌-یه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.