AddThis Social Bookmark Button
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی کە باس لەوە دەکات داعش داوای ھونەرمەند ئالین لەحکومەتی کوردستان کردووە، ئەوانیش لەبەرامبەردا پێشمەرگە دیلەکان ئازاد دەکەن، ئالین رایگەیاند "من لە ھەڕەشەکانی داعش ناترسم و ھەر ساڵ و ھەر مانگ گۆرانی نوێتر بۆ پێشمەرگە دەڵێم".
ھونەرمەند ئالین بە(سڤیل)ـی راگەیاند "ھەرچەندە ئەو دەنگۆیە بۆمن شتێکی سەیرە و نەمبیستووە، بەڵام من ھەموو ساڵێک و ھەر مانگێک گۆرانیەکی نوێ بۆ پێشمەرگە دەڵێم و سەرکەوتنی ئەوان دەکەم بەھەوێنی کارەکانم، لە ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش ناترسم و ناتوانن بموەستێنن".جێی ئاماژەیە ئالین خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە، خاوەنی چەندان کلیپ و ئەلبوومە، لەگەڵ دروستبوونی شەڕی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش، دوو گۆرانی بۆ پشتیوانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە، بەمەش زیاتر ناوبانگی لەکوردستان دەرکرد