AddThis Social Bookmark Button
ارین فه‌قی ماوه‌یه‌كی درێژه‌ كار له‌سه‌ر  به‌رهه‌م هێنانی ڤیدیۆ كلیپێكی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ئاواره‌كانی  هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و دوای ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ جل و به‌رگ و ده‌رمان هاوكاری و پشتیوانی له‌ ئاواره‌كانی شه‌نگال و كوبانێ كرد ئێستا نارین به‌ ڤیدیۆ كلیپێك به‌ناوی "په‌نابه‌ر دخوازن ڤه‌گه‌رن " باسی ئاواره‌كان ده‌كات .نارین پروموی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ته‌واوی كلیپه‌كه‌ له‌ میدیایه‌كاندا بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ خۆی كاری میوزیكی بۆكردوه‌ گۆرانی " په‌نابه‌ر دخوازن ڤه‌گه‌رن" كه‌ باس له‌ ژیانی په‌نابه‌ره‌كانی شه‌نگال و كوبانێ و ڕۆژئاوا ده‌كات له‌ تێكسته‌كانی ئه‌مین بوتانی یه‌ و له‌ ئاوازه‌كانی خودی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه‌  و له‌ لایه‌ن كۆمپانیایی میوزیك پروده‌كشن به‌رهه‌ هێنراوه‌