AddThis Social Bookmark Button
ونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد "مۆفه‌ق عارف لهۆنی" له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی تازه‌ترین كاری هورنه‌ریه‌ بۆ تیپی هونه‌ری منداڵان.دوای ماوه‌یه‌ك له‌ دوركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ شاشه‌كان و خاوبونه‌وه‌ی كاره‌ هونه‌ریه‌كانیان له‌ ئێستادا تیپی "هونه‌ری منداڵان" به‌ سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد "مۆفه‌ق عارف لهۆنی" سه‌رقاڵی كلیپ كردنی سیدیه‌كی نوێیه‌ بۆ منداڵان به‌ناوی "جۆلانێ‌" كه‌ زۆربه‌ری كاره‌كانی ته‌واوبون و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوبكرێته‌وهلهۆنی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ نوێیه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌ (ئێن ئار تی)ی ڕاگه‌یاند:" ئه‌م كاره‌ نوێیه‌ی ئه‌وان ئه‌بێته‌ تازه‌ترین به‌رهه‌می تیپی هونه‌ری منداڵان كه‌ به‌شێوه‌ی سیدی بڵاوبكرێته‌وه‌ و له‌ 12 تراك پێكهاتووه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خۆیه‌وه‌ ئاوازیان بۆ درانراوه‌ كه‌ به‌شی زۆریان كاركانیان ته‌واو بوون و كلپ كراون و بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌م ساڵدا بڵاوبكرێنه‌وهلهۆنی له‌و لێدوانه‌ تایبه‌ته‌دا ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ی ئه‌وان كارێكی خۆبه‌خشانه‌یه‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ته‌وابونیدا پێشكه‌شی منداڵانی كوردستان بكرێت و به‌بێی به‌رامبه‌ر بدرێته‌ دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ منداڵان له‌ كوردستاندا."جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م سیدیه‌ نوێیه‌ به‌رهه‌می گروپی "هونه‌ری منداڵانه‌" و ته‌واوی تراكه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌وه‌ وتراون و له‌لایه‌ن شاعیره‌ به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك "عوسمان هه‌ورامی و عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید قه‌ره‌داغی" و چه‌ند شاعیرێكی تری كورده‌وه‌ تێكستی گۆرانیه‌كانیان نوسراون، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند "مۆفه‌ق عارف لهۆنی" به‌ وتنی دوو گۆرانی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ئه‌و گروپه‌دا به‌شداری له‌و سیدیه‌دا كردووه‌.