AddThis Social Bookmark Button
دوای وازهێنانی له‌ داد‌وه‌ری به‌رنامه‌ی "عه‌ره‌ب ئایدڵ" به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی نادیار گۆرانبێژی ناوداری لوبنانی "راغب عه‌لامه‌" به‌ فه‌رمی دادوه‌ربونی خۆی له‌ به‌رنامه‌ی "ئێكس فاكتور" ڕاگه‌یاند به‌ هاوڕێیه‌تی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ گورانببێژ "ئه‌لیسا" و ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی میسری " دنیا سه‌میر غانم""راغب عه‌لامه‌" كه‌ له‌وه‌رزی سێه‌می به‌رنامه‌ی "عه‌ره‌ب ئایدل" و به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كه‌ هۆكاره‌كه‌یان ده‌گهڕاندوه‌ بۆ هه‌بونی چه‌ند ناكۆكیه‌ك له‌گه‌ڵ "ئه‌حلامی" ئیماراتی له‌به‌رنامه‌كه‌دا دوركه‌وته‌وه‌  له‌ ئێستادا  وێنه‌یه‌كی خۆی سیڵفی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری به‌رنامه‌ی "ئێكس فاكتور" له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكرده‌وه‌  له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی وێنه‌گرتنی به‌رنامه‌كه‌دا كه‌ هه‌ردوو كوڕه‌كانی" لوئه‌ی و خالد"یش له‌گه‌ڵی دابوون و له‌لایه‌نهه‌واداره‌كانی پیرۆزبایی لێكرا .به‌مه‌ش "وائل كه‌فوری" و راغب عه‌لامه‌" جێگوركێیان كرد له‌ جێگاكانیان دا چونكه‌ پێشتر "وائل" له‌ شوێنی "راغب" بوو له‌ به‌رنامه‌ی "ئێكس فاكتور" به‌ڵام ئێستا هه‌ر یه‌كێكیان چووه‌ته‌ شوێنی ئه‌وی تریان و بڕیاره‌ له‌ مانگی مارسی داهاتوو ده‌ست به‌ پ‌خشكردنی به‌رنامه‌كه‌ بكرێت و تیایدا ئه‌ستێره‌ی وروژێنه‌ری لوبنانی"مایا دیاب" ده‌بێته‌ پێشكه‌شكار