AddThis Social Bookmark Button
سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە رێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە رێگری لە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دەکەن و دوای پەسەندکرنی پرۆژە یاساکە،
بابەتی مارەبڕین رێکدەخرێت و کەس ناتوانێ بێ دادگا ژن مارە بکات .  دکتۆر سیراج خەیلانی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: لیژنەیەکەیان پڕۆژە یاسایەکیان ئامادەکردووە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەڵێنی پێداون، لەماوەیەکی نزیکدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت، ئەگەر ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەندکرا، پرسی مارەبڕینی ژنان رێکدەخرێت و پڕۆژەکەش بەناوی رێپێدراوی شەرعیە، بەپێی پڕۆژەکە، لەمەودوا ھەموو کەس بۆی نییە ژن مارە بکات و وەزارەتی داد فەرمانبەری شارەزا دادەمەزرێنێت، لەھەر چەند گەڕەکێک ئوفیسێک دەکرێتەوە لە مالان پڕۆسەی مارەبڕین ئەنجام نادرێت، ئەوەش دەبێتە ھۆکارێکی باش بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و نەھێشتی، حالەتی مارەبڕینی خوار تەمەنی یاسایی و بەزۆر".
دکتۆر سیراج دوپاتیکردەوە: پڕۆژە یاسای رێپێدراوی شەرعی، سزای توندی بۆ سەرپێچیکاران داناوە، بۆ نموونە ھەر کەسێک بەناوی مەلا و ئاینەوە مارەبڕی بکات، ئەوە لادانە لە یاسا و سزای ھەیە، ھەروەھا مارەبڕینی خوار تەمەنی یاسایی ئەوە سەرپێچیکار سزا دەدرێت و نابێت جگە لە کەسی رێپێدرا و دادوەر کەس مارەبڕین ئەنجام بدات".