AddThis Social Bookmark Button
سیسیلیا ئه‌تیاسی خێزانی پێشوی نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی پێشوی فه‌ره‌نسا باس له‌ده‌ست درێژی سێكسی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشوی لیبیا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: قه‌زافی به‌زۆر ده‌ستدرێژی سێكسی كرده‌ سه‌رم . كه‌ناڵی فرانس 24راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی لۆبوانی فه‌ره‌نسی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر كتێبێكی سیسیلیا ئه‌تیاسی خێزانی پێشوی نیكۆلا ساركۆزی كه‌ تێیدا هاتوه‌: ساركۆزی كابرایه‌ك بوو خاوه‌نی پیاوه‌تی نه‌بوو، بۆیه‌ ناتوانیت له‌گه‌ڵیدا بمێنیته‌وه‌.
ناوبراو له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێت: تاكه‌ دیپلۆماتكار بووم چومه‌ ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا بۆچاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی په‌رستاره‌ بولگاریه‌كان كه‌ تۆمه‌تبار بوون به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز له‌نێو منداڵانی لیبیادا، كاتێك گه‌شتمه‌ ته‌رابلوس له‌ هاورێكانم دایانبڕیم و به‌ ئۆتۆمبیلێك به‌ته‌نهایی بردمیانه‌ خانویه‌كی جیاواز له‌ناو ته‌رابلوسدا. پاشان برامه‌ ژێر زه‌مینێك و له‌ژوورێكی تاریك توند كرام، ناوبراو له‌درێژه‌دا ده‌ڵێت: كابرایه‌كی پیری به‌ته‌مه‌ن به‌ جلوبه‌رگی وه‌رزشیه‌وه‌ لێم نزیك بویه‌وه‌، كه‌وتمه‌ لۆمه‌ی قه‌زافی كه‌ ده‌ستدرێژیم نه‌كاته‌ سه‌ر چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژت ده‌وه‌ستنه‌وه، تۆش ئه‌مه‌ت ناوێ. بەڵام قه‌زافی لێم نزیك بویه‌وه‌و ووتی: تۆ ناته‌وێت 5 په‌رستاره‌ بولگاریه‌كه‌و دكتۆره‌ فه‌له‌ستینیه‌كه‌ ئازاد بكه‌م؟ به‌مه‌ دڵخۆش نابیت؟! بریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتو له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ رۆژنامه‌ی لۆبوان، خێزانه‌كه‌ی ساركۆزی چیرۆكی ده‌ستدرێژیه‌ سێكسیه‌كه‌ی قه‌زافی به‌ته‌واوه‌تی بگێرێته‌وه‌.